هاتوچۆی هەولێر: دوو ئۆتۆمبێل خۆیان دەكەن بەناو ژمارەیەك كەسدا و 12 قوربانی لێ دەكەوێتەوە

6 رۆژ پێش ئێستا

نەوا
فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ئاشكرایكرد، دوای ئەوەی ژمارەیەك خەڵك لە دەوری رووداوێكی هاتوچۆ كۆدەبنەوە، دوو ئۆتۆمبێلی تیژڕەو خۆیان دەكەن بەناو خەڵكەكەدا و بەهۆیەوە 3 كەس گیان لەدەست دەدەن و 9ی تر بریندار دەبن.
فازڵ حاجی كە رووداوەكەی بە "كارەساتێك لەدوای رووداوێكی هاتووچۆ" ناوبردووە بڵاویكردووەتەوە، شەوی رابردوو لەسەر رێگەی سەرەكی "هەولێر – مەخمور" ئۆتۆمبێلێكی لانسەری تایبەت ئۆپڵێكی تایبەتی راكێشاوە، شۆفێرەكەی لەناكاو بە ئاراستەی گەڕانەوە بۆ هەولێر پێچ دەكاتەوە، بۆیە لانسەر و ئۆپڵەكە بوونە هۆی داخستنی رێگەكە و تەكسییەكی كۆرۆلاش لەدوایانەوە خۆی پێدا كێشاون.
رونیشیكردووەتەوە، بەهۆی رووداوەكەوە شۆفێری هەر سێ ئۆتۆمبێلەكە برینداربوون و لەدوای رووداوەكەش خەڵك لەسەر شەقامەكە كۆبوونەتەوە بۆ بەهاناوەچوونی بریندارەكان و سەیركردنی رووداوەكە.
وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر ئاشكراشی كردووە، بەڵام دوای چەند خولەكێك ئۆتۆمبێلێكی جۆری ئەڤیۆ لەگەڵ ئۆتۆمبێلێكی دیكەی نەناسراو كە واپێدەچێت زۆر خێرابووبن، خۆیان دەكەن بەناو خەڵكەكەدا، بەو هۆیەوە 3 كەس گیانیان لەدەستدا و 9 كەسی دیكەش بریندار بوون.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group