ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی دابەشکردنی مووچە کۆدەبێتەوە

23/07/2021

نەوا
بڕیارە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆببێتەوە لە بارەی دابەشکردنی مووچە و پرسی لێبرینەوە بڕیار بدات.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە وەزارەتی داراییەوە دەستکەوتوون، بڕیارە رۆژی یەکشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆببێتەوە وبڕیار لە کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووز و لێبڕین بدات.
بە گوێرەی زانیارییەکان، پێدەچێت لە رۆژانی دووشەممە یان سێ شەممە دەستبە دابەشکردنی مووچە بکرێت.
بەهۆی هاتنی 200 ملیار دینار لە بەغداوە بۆ هەرێم، ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی هەردوو ئەگەری لابردن یان کەمکردنەوەی لێبڕینی مووچە دەکات و دوابریاری لەسەر دەدات و یەکێک لە بژاردەکانیش ئەوەیە رێژەی لێبرین بۆ نزیکەی 5٪ کەمبکرێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group