نەوا
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى
كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا پێویستە هاوڵاتیان
ناوی خۆتان لە سیستەمی ئەلیکترۆنی تۆمار بكەن
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى
كوردستان ئاگادارییه‌كى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی
كۆرۆنا پێویستە ناوی خۆتان لە سیستەمی ئەلیکترۆنی تۆمار بكەن لەرێگەی پۆڕتاڵ و و ئەپڵیكەیشنی
(kurdvac).
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، بەبێ تۆماركردنی زانیاری
پێشوەختە و بێ گەڕانەوەی نامەی ڕۆژ و ڕێکەوت و شوێنی وەرگرتنی ڤاکسین سەردانی ناوەندەکانی
ڤاكسین مەكەن تا ئەو كاتەی لەڕێگەی ژمارەی مۆبایلەكانتان (كۆڕەك یان ئاسیاسێڵ) نامەتان
بۆ دێت و ئاگاداردەكرێنەوە.
باسی لەوەشکردوە، بەدەر لە سیستەمی نۆرە، سەنتەرەکان
بەرپرس نین لە وەرنەگرتنی ڤاکسین و دروستبوونی قەرەباڵغی، هەموو سەنتەرەکان
ئاگادارکراونەتەوە کە نابێت بەدەر لە ڕێنماییەكانی خۆتۆماركردنی پێشوەختە و گەڕانەوەی
نۆرە ڤاکسین بدرێت.