نه‌وا
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان سەرکۆنەی هێرشی سەر خێزانێکی کوردی لە تورکیا كرد و رایگه‌یاند " ئەوانەی بەرپرسیارن لە ئەو تاوانە بێ هۆیە و دەبێت رووبەڕووی یاسا بکرێنەوە".
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر نووسیویەتی "سەرکۆنەی هێرشی سەر خێزانێکی کورد لە تورکیا دەکەین، هاوخەمی کەسوکار و خۆشەویستانی قوربانییەکانین".
راشیگه‌یاندووه، "ئەوانەی بەرپرسیارن لە ئەو تاوانە بێهۆیە دەبێت، رووبەڕووی یاسا بکرێنەوە."
ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی ژماره‌یه‌ك توركی ره‌گه‌زپه‌ره‌ست هێرشیان كرده سه‌ر خێزانێكی كوردی دانیشتووی ناوچه‌ی مارماره‌ی كونیا له توركیا و حه‌وت ئه‌ندامی ئه‌و خێزانه‌یان كۆمه‌ڵكوژ كرد و دواتر خانووه‌كه‌شیان سوتاندن.
12ی ئەم مانگەش گروپێکی "توندڕەو" هێرشیان كردبوه سەر هەمان خێزان و حەوت ئەندامی خێزانەکەیان بریندار کرد. ئەوکات بەشێک لەو گرووپە "توندڕەوە" دەستگیرکران و دواتر پێنج کەسیان ئازادکران.