رۆژنامەیەكی نزیك لە ریاڵ مەدرید: چیرۆكی مباپێ‌ كۆتایی نەهاتووە

21/08/2021 وەرزش

نەوا-
رۆژنامەیەكی نزیك لە یانەی ریاڵ مەدرید بڵاویكردووەتەوە، چیرۆكی كیلیان مباپێ‌ و گواستنەوەی بۆ یانە مەدریدییەكە كۆتایی نەهاتووە و ئەو یانەیە كۆتا هەوڵی ئەم وەرزە دەدات و گرێبەستێكی گەورە پێشكەش بە یانەی پاریس سانجێرمان دەكات.
رۆژنامەی "ئاس"ی مەدریدی بڵاویكردووەتەوە، ریاڵ مەدرید پلانێكی داناوە بۆ بەدەستهێنانی كیلیان مباپێی فەرەنسی، گرنگترین خاڵكی پلانەكەش كەناڵەكانی گفتوگۆیەك لەگەڵ یانەی پاریس سانجێمان.
رونیشكراوەتەوە، ریاڵ سورە لەسەر ئەوەی دەستوەردان لە كاروباری یانە فەرەنسییەكە نەكات، هەروەها كارێك نەكات كە "ناسر خڵێفی" سەرۆكی یانەكە دڵگران بكات، بۆیە رۆژی 30ی ئاب كە یەك رۆژ پێش كۆتایی هاتنی وەرزی گواستنەوە دەكات گرێبەستێكی گەورە پێشكەشی یانە پاریسیەكە دەكات.
بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەكە، گرێبەستەكە لەنێوان 130 بۆ 170 ملیۆن یۆرۆیە، یانەی پاریس سانجێرمانیش تا ماوەی چەند مانگێگ ناتوانێت هیچ بڕە پارەیەك بەدەستبهێنێت، ئەوەش ئەو خاڵەكە ئیدارەی ریاڵ مەدرید كاری لەسەر دەكات، بۆیە تائێستا چیرۆكی مباپێ‌ لەگەڵ ریاڵ مەدرید كۆتایی نەهاتووە و بەردەوام كاری لەسەر دەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group