ماركا: وەرزی داهاتوو مباپێ‌ و هالاند و پۆگبا مەدریدین

02/09/2021 وەرزش

نەوا-
رۆژنامەی ماركای نزیك لە یانەی ریاڵ مەدرید ئاشكرای كرد، یانەكە نیازی وایە وەرزی داهاتوو هەرسێ‌ یاریزان كیلیان مباپێ‌ و پۆگبای فەرەنسی و هالاندی نەرویجی پەلكێشی ریزەكانی بكات.
ماركا لە راپۆرتێكدا بڵاویكردووەتەوە، ریاڵ مەدرید پلانی ئەوەی هەیە وەرزی داهاتوو سێ‌ یاریزان بگوازێتەوە ریزەكانی ئەوانیش "كیلیان مباپێ‌" لە پاریس سانجێرمانەوە، "ئێرلینگ هالاند" لە بۆروسیا دۆرتمۆندەوە و "پۆگبا" لە یانەی مانچستەر یۆنایتدەوە.
رونیشكراوەتەوە، بەهۆی ئەوەی ئەم وەرزە نەیتوانی مباپێ‌ بگوازێتەوە و وەرزی داهاتوو گرێبەستەكەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان كۆتایی دێت، بۆیە تێچووی گواستنەوەی ئەو سێ‌ یاریزانە كەمتر دەبێت لەسەری.
بەپێی راپۆرتەكە، خواستی هەرسێ‌ یاریزانەكە بۆ یاری كردن لە ریزەكانی ریاڵ مەدرید ئەركەكەی ئاسان دەكات، پەیوەندییەكانی نێوان ریاڵ  و دۆرتمۆند زۆر باشە و دەتوانێت بە 75 ملیۆن یۆرۆ ئەستێرە نەرویجییەكە بەدەست بهێنێت.
هەروەها پۆگباش وەرزی داهاتوو گرێبەستەكەی لەگەڵ یانە ئینگلیزیەكە كۆتایی دێت و ئامادەشە موچەكەی لەگەڵ ریاڵ مەدرید كەمبكاتەوە، هەرچی سەبارەت بە مباپێیە لە پێناو ریاڵ مەدرید چەندین پێشنیاری خەیاڵی یانە پاریسیەكەی بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی رەتكردووەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group