كارەساتێك بەڕێوەیە و لەوانەیە بۆ چەندین مانگ تۆڕەكانی ئینتەرنێت لەكار بكەون

5 رۆژ پێش ئێستا هەمەڕەنگ

نەوا-
سەرەڕای ئەوەی تۆڕی ئینتەرنێت بووەتە پێداویستییەكی گرنگی ژیان و زۆرینەی بوارەكانی ژیان و كەرتەكان بەبێ‌ ئەو تۆڕە ناچن بەڕێوە، توێژینەوەیەكی نوێ هۆشداری دەدات لەوەی لەوانەیە بەهۆی زریانێكەوە كە لە خۆرەوە دێت، جیهان بۆ ماوەی چەند مانگێك بێ ئینتەرنێت ببێت.
توێژینەوەیەك كە لە كۆنگرەی SIGCOMM 2021 پێشكەش كراوە تێیدا هاتووە، زریانێك لە خۆرەوە بەڕێوەیە و دەدات لە زەوی، ئەوەش دەبێتە هۆی بڕینی ئینتەرنێت بۆ ماوەی چەندن مانگ، چونكە پرۆتۆكۆڵێكی دیاری كراو بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ رووداوی لەو جۆرە بوونی نییە و ئەوەش كارەساتێكی جیهانی دروست دەكات.
ئەوەش هاتووە، ئەو كەیبڵانەی كە لە ژێر دەریا و زەریاكاندان و دەوڵەتانی بەستووە بە یەكەوە بۆ چەندین هەفتە یاخود چەندین مانگ لەكار دەوەستن، بە شێوەیەكی سروشتی خۆر هەمیشە زەوی بە شەپۆل دادەپۆشێت كە بە بای خۆریی ناسراوە، بەڵام قەڵغانی موگناتیسی زەوی بەشێكی زۆری ئەو شەپۆلە دەوەستێنێت و رێگەی نادات زیان بدات لە هەسارەكە یاخود دانیشتوانەكەی و شەپۆلەكە دەنێرێت بۆ جەمسەرەكان، بەڵام هەموو سەدەیەك یاخود زیاتر و كەمتر زریانێكی خۆریی تەواو روودەدات كە دەبێتە هۆی كارەساتی جیهانی.
هەر بەپێی توێژینەوەكە، پێشتر و لە ساڵانی 1921 و 1859 ئەو زریانە لە زەوی داوە، بەهۆشیانەوە كەیبڵەكانی ژێر دەریا و زەریاكان لە ناوچەی دیاری كراودا لەكاركەوتوون و كیشوەرەكان بە تەواوەتی لەیەكتر دابڕاون.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group