توێژینەوەیەك: ئەوانەی ڤاكسینیان وەرنەگرتووە 11 هێندە ئەگەری مردنیان زیاترە

13/09/2021 جیهان

نەوا
بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ ئەو كەسانەی ڤاكسینیان وەرنەگرتووە ئەگەری مردنیان بە پەتای كۆرۆنا 11 هێندە زیاترە و 10 هێندە ئەگەری بردنە نەخۆشخانەشیان زیاترە لەوانەی ڤاكسینیان وەرگرتووە.
بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ كە لەسەر 600 هەزار توشبووی كۆرۆنا كراوە لە 13 ولایەتی ئەمریكا، ئەو كەسانەی ڤاكسینەكانی دژە كۆرۆنایان وەرنەگرتووە 11 هێندە ئەگەری مردنیان زیاترە لە كاتی توشبوون بە پەتاكە، هەروەها 10 هێندەش ئەگەری پێویستیان بە نەخۆشخانە زیاترە.
لای خۆیەوە رۆشێل والینسكی بەڕێوەبەری ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیەكان و خۆپاراستن لێیان لە ئەمریكا بە كەناڵی "CNN"ی وڵاتەكەی وتووە، پێداویستی زانستیمان لەبەردەستدایە بۆ مامەڵە كردن لەگەڵ پەتای كۆرۆنا، ڤاكسین وەرگرتن كاریگەری هەیە و دەمانپارێزێت لە مەترسیەكانی پەتاكە.
ئاماژەی بەوەشداوە، هەروەها ئەوانەی ڤاكسینیان وەرنەگرتووە 4.5 هێندە ئەگەری توشبوونیان بە پەتای كۆرۆنا زیاترە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group