نهوا
وەزارەتی دارایی هەرێم سهرقاڵی كۆكردنهوهی داهاتەکانه و بهپێی زانیارییهكانیش بڕیارە لە ٢٥ی مانگ دەست بە دابەشکردنی موچە بەبێ لێبڕین بكات.
بهپێی ئهو زانیارییانهی له وەزارەتی دارایی هەرێمهوه دهست كهوتوون، لە ئێستادا وەزارەتەکە سەرقاڵی کۆکردنەوەی داهاتەکانی نەوت و ناوخۆ و خاڵە سنورییەکانە و دەیەوێت لە چەند رۆژێکی کەمدا موچەی تەواوی وەزارەتەکان دابەشبکات.
هاوكات بەگوێرەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران لە ٢٥ی مانگەوە دەست بەدابەشکردنی موچە بەبێ لێبڕین دەکرێت.
جێی باسه دوو مانگ بەر لە ئێستا، کاتێک بەغدا بڕی ٢٠٠ ملیار دیناری بۆ هەرێم نارد حكومهتی ههرێم بڕیاریدا بێ لێبڕین موچە دابەشبکرێت "تا ئەو کاتەی بەغدا لە ناردنی ئەو بڕە پارەیە بەردەوام بێت".