وتەبێژی حكومەت: چاوەڕێی هاتنی پارەكەی بەغداین

21/09/2021

نەوا-
وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، چاوەڕێی هاتنی 200 ملیار دینارەكەی بەغدا دەكەین و بەگەیشتنی ئەو پارەیە بە بێ لێبڕین موچە دابەشدەكەن.
جووتیار عادل، گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "ئێستا چاوەڕێی هاتنی 200 ملیار دینارەكەی بەغدا دەكەین، ئەگەر ئەو پارەیە بێت، بەبێ لێبڕین مووچە دابەش دەكەین".
وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەش دا: "سەرەكیترین كاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانە".
بەپێی رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا بڕیارە مانگانە حكومەتی فیدراڵ 200 ملیار دینار وەك پێشینە رەوانەی هەرێمی كوردستان بكات و لە چەند مانگی رابردوودا بە هۆی هاتنی ئەو پارەیە لێبڕین لە سەر موچەی فەرمانبەران هەڵگیرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group