بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی، هۆشداری لە زیادبونی ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا دەدات و رایدەگەیەنێت، پەلە بكەن لەوەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا چونكە دیسان كۆرۆنا تەنگی پێ هەڵچنیوین.
دكتۆر داهات حەوێزی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی، " دیسان كۆرۆنا تەنگی پێ هەڵچنیوین، ئەمڕۆ زیاد لە 170 نەخۆش لە نەخۆشخانەی جمهوری خەوێندراون، بەشێكیان لە بەشی چاودێری وردن، و زۆربەی كات شوێن نیە بۆ وەرگرتنی نەخۆشی تازە، و ئێستا لە ئامادەكارین بۆ كردنەوەی قاوشێكی تازە بۆ هێشتنەوەی نەخۆش".
حەوێزی لەپەیامێكیشدا داوا لەهاوڵاتیان دەكات ڤاكسینی كۆرۆنا وەربگرن و دەشڵێت، "تكایە پەلە بكەن لە وەرگرتنی ڤاكسین بۆ پاراستنی ژیانی خۆتان و خانەوادەكانتان".