فرۆكەخانەكان دوو مەرج بۆ سەفركردنی هاوڵاتیان دادەنێن

20/10/2021

فرۆكەخانەی سلێمانی بڵاویكردەوە، پێویستە لە 1ی مانگی یانزەوە هەر هاوڵاتییەك سەفەری دەرەوە بكات ڤاكسینی كۆرۆنای وەرگرتبێت.

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، بەپێی فەرمانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و ئاگادارینامەی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی ‏عێراق پێویستە لە بەرواری (1/11/2021) هەر هاوڵاتیەكی (عێراقی) كە سەفەر دەكات بۆ وڵاتانی دەرەوە بەڵگەی وەرگرتنی ڤاكسینی ‏(كۆڤید – 19)ی هەڵگرتبێت".

ئەوەشخراوەتەڕوو، "لەگەڵ بەڵگەی پشكنینی (‏PCR-Ve‏) كە لە لایەن مەڵبەندە حكومییەكانەوە دەرچووبێت و دڵنیایی ‏بدات كە هەڵگری ڤایرۆسەكە نییە، وە دەبێت ئەو پشكنینە كەمتر لە (72) كاتژمێر لە سەفەركردنەكەی كرابێت".

فرۆكەخانەكە دەشڵێت، "ئەو هاوڵاتییە (عێراقی)یەی كە ناتوانێت ڤاكسینی كۆڤید وەرگرێت یان نەخۆشییەكی هەیە ڕێگرە لە وەرگرتنی ‏پێویستە ڕاپۆرتێكی پزیشكی باوەڕپێكراوی پێبێت بیسەلمێنێت كە ناتوانێت وەریبگرێت، بەڵام پێویستە بەڵگەی پشكنینی (‏PCR-Ve‏)ی هەڵگرتبێت، لەلایەن مەڵبەندە حكومییەكانەوە دەرچووبێت كەمتر لە (72) كاتژمێر لە سەفەرەكەی".‏

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group