ئەنجامی دەنگدانی هاندەران بۆ وەرگرتنی تۆپی ئاڵتونی ئاشكرا كرا

27/10/2021 وەرزش

نەوا-
سەرچاوەكانی هەواڵی وەرزشی ئاشكرایان كرد، دەنگدانی هاندەران بۆ باشترین یاریزانی 2021 و وەرگرتنی تۆپی ئاڵتونی كۆتایی هاتووە و لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی زۆرترین چانسی هەیە.
رۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڵاویكردووەتەوە، دەنگدانی هاندەران بۆ بەدەستهێنانی تۆپی ئاڵتونی كە ساڵانە ئەنجام دەدرێت بۆ دیاری كردنی باشترین یاریزانی جیهان، بۆ ساڵی 2021 كۆتایی هاتووە.
رونیشكراوەتەوە، بەپێی زانیاریەكان لیۆنێل مێسی تەمەن 34 ساڵ زۆرترین چانسی هەیە و 34%ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە، دوای ئەو كەریم بنزیمەی فەرەنسی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدریدە و بە 26%ی دەنگەكان لە پلەی دووەمدایە، بەدوایشیدا رۆبەرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی و یاریزانی یانەی بایەرن میونخی ئەڵمانی بە 11%ی دەنگەكان لە پلەی سێیەم دێت.
لیۆنێل مێسی خاوەنی 6 تۆپی ئاڵتونییە و لە 2021دا، لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە جامی شای ئیسپانیای بەدەستهێناوە و لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتینیش پاڵەوانێتی كوبا ئەمریكای بەدەستهێنا، لە هەمان ساڵدا 40 گۆڵی تۆمار كردووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group