جیاكردنەوەی دەستيی 389 وێستگەی دەنگدان دەستپێدەكات

22/11/2021 عێراق

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن لەعیراق رایگەیاند: رۆژی سێشەممە 23-11 دەستدەكەن بە جیاكردنەوەو هەژماركردنەوەی دەستیی 389 وێستگەی دەنگدانی پارێزگای زیقار كە لەنێوان 870 وێستگە دەستەی دادوەریی بڕیاری هەژماركردنەوەی بۆ دەركردوە.
عیماد جەمیل ئەندامی تیمی راگەیاندنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژادنەكان لەعیراق رایگەیاندوە، كۆی تانە پێشكەشكراوەكان 1436 تانەن كە 21 یان لەلایەن دەستەی دادوەرییەوە رەتكراونەتەوەو 6 یان كەموكوڕیی هەبوو، ئەوانەش گۆڕانكاری دروستدەكەن لە كورسییەكانی ئەنجومەنی نوێی عیراقدا.
عیماد جەمیل راشیگەیاندوە، رۆژی سێشەممە دەستدەكەن بە جیاكردنەوەو هەژماركردنەوەی دەستیی وێستگە تانەلێدراوەكانی چەند پارێزگایەك لەوانە 389 وێستگەی پارێزگای زیقار، 217 وێستگەی پارێزگای نەینەواو 49 وێستگەی موسەنناو 31ی نەجەف و 184 وێستگەی بەغدا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group