باوكێك لەكاتی هەوڵدان بۆ فرۆشتنی دوو كچی بە كەسێك لە هەرێمی كوردستان دەستگیر كرا

30/11/2021 عێراق

نەوا-
وەزارەتی ناوخۆی عیراق بڵاویكردووەتەوە، باوكێك دەستگیر كراوە كە هەوڵی فرۆشتنی دوو كچی خۆی بەرامبەر بڕێك پارە بە كەسێك لە هەرێمی كوردستان داوە و پێشتریش گۆرچیلەیەكی خۆی و منداڵە كوڕە ساواكەی بە هەمان كەس فرۆشتووە.
وەزارەتی ناوخۆی عیراق لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، لە شاری بەغدا هەوڵی فرۆشتنی دوو كچی منداڵ لەلایەن باوكیانەوە بەرامبەر 9 ملیۆن دینار شكستی پێهێنراوە.
رونیشكراوەتەوە، ئەوەش دوای دەستكەوتنی زانیاری لە یەكێك لە سەرچاوە نهێنییەكانەوە و دوای دەستگیر كردنی باوكەكە دانیناوە بە تاوانەكەیدا و رێوشوێنی یاسایی دژی گیراوەتەبەر.
بەپێی راگەیەنراوەكە، باوكەكە دانیناوە بەوەشدا پێشتریش گورچیلەیەكی خۆی و كوڕێكی ساوای خۆی كە تەنها چەند رۆژێك بووە لە دایك بووە بە هەمان كەس لە هەرێمی كوردستان فرۆشتووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group