زانایانی بەریتانیا شۆڕشێكیان لە ڤاكسینی كۆرۆنادا كرد

14/12/2021 هەمەڕەنگ

نەوا-
زانایانی بەریتانیا ڤاكسینێكی نوێیان تاقیكردەوە كە لە رێگەی پێستەوە بەكاردەهێنرێت و پێشبینی دەكرێت، دژی نەوەكانی داهاتووی ڤایرۆسی كۆرۆنا و تەنانەت جۆرەكانی تری خێزانی كۆرۆنا چالاك بێت.
تۆڕی سكای نیوزی بەریتانی بڵاویكردووەتەوە، زانایانی زانكۆی "ساوسهامپتۆن" لە ئێستادا سەرقاڵی تاقیكردنەوەن لەسەر ڤاكسینێكی نوێ كە لە رێگەی پێستەوە بەشێوەیەكی ورد ڤاكسینەكە دەگەیەنێتە ناوچە پێویستەكانی جەستە.
رونیشكراوەتەوە، لە رێگەی پێكهاتەیەكەوە كە لەسەر ئامێرێكی بچوكە و دەنوسێندرێت بە پێستەوە لە ناوچەی قۆڵ، پەستان دەخرێتە سەر پێكهاتەكە و ڤاكسینەكە دەكاتە پێستەوە و ڤاكسینەكە بەرگرییەكی فراوان دژی كۆرۆنا دروست دەكات.
بەپێی وتەی زانایان، لەوانەیە ڤاكسینەكە دژی نەوەكانی داهاتووی ڤایرۆسی كۆرۆنا و تەنانەت جۆرەكانی تری خێزانی كۆرۆنا چالاك بێت، لە رێگەی تەكنەلۆژیا نوێكەوە هەوڵی ئەوە دەدرێت رێچكەی گۆڕانكاری ڤایرۆسەكە ئاشكرا بكرێت تاوەكو بە ئاسانی گۆڕانكاری لە ڤاكسینەكەدا بكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group