زانایان یەكەم بونەوەری زەبەلاحی سەر زەوییان ئاشكرا كرد(وێنە)

26/12/2021 هەمەڕەنگ

نەوا-
زانایانی زانكۆیەكی ئەڵمانی ئاشكرایان كرد، یەكەم بونەوەری زەبەلاحی سەر زەوی 246 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا ژیاوە و درێژی 56 پێ‌ بووە و كێشی 40 تۆن بووە، لە زەریایەكدا ژیاوە كە ئێستا ولایەتی نیڤادای ئەمریكایە.
زانایانی زانكۆی Bonn لە توێژینەوەیەكدا بڵاویانكردووەتەوە، ئەو بونەوەرە كە ناونراوە Cymbospondylus youngorum لەوانەیە یەكەم بونەوەری زەبەلاحی سەر هەسارەی زەوی بووبێت و پاشماوەی بە بەردبووی لە چینە بەردینەكانی چاخەكانی "تریاسی ناوەڕاست" دۆزراوەتەوە.
ئەوەش هاتووە، بونەوەری C. youngorum نمونەیەكی "ئێكسیۆسۆر"ەكانە كە گروپێكی زۆر سەركەوتووی خشۆكە دەریاییەكانن كە سەرەتای بوونیان 250 بۆ 90 ملیۆن ساڵ زەریاكاندا دەگەڕێتەوە، بۆ یەكەمجاریش پاشماوەی ئەو بونەوەر زەبەلاحە لە چیاكانی "ئۆگۆستا" لە ولایەتی نیڤادا لە ساڵی 1998 دۆزراوەتەوە.
بەپێی توێژینەوەكە، ئەو جۆرە بونەوەرە درێژیەكەیان 56 پێ‌ بووە و كێشیان 40 تۆن بووە، هەروەها 256 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا ژیاون، گەشەكردنیشیان بۆ ئەو قەبارە زەبەلاحە 3 ملیۆن ساڵی ویستووە، كە ئەوەش زۆر خێراتر بووە لە گەشەی نەهەنگەكان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group