زانایان: كۆتایی كۆرۆنا نزیك بووەتەوە

09/01/2022 هەمەڕەنگ

نەوا-
زانایانی بواری پزیشكی پێیان وایە، بەم نزیكانە نەوەی تری كۆرۆنا دەردەكەون كە مەترسیان كەمترە و كۆرۆنا وەك و ئەنفلۆنزای لێدێت و كۆتایی پەتاكە نزیك بووەتەوە.
دكتۆر مایك تیلدسلی ئەندامی گروپی زانستی لە زانكۆی "وارویك" رایگەیاندووە، بەم نزیكانە ژیان ئاسایی دەبێتەوە، بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا بەهۆی نەوەی ئۆمیكرۆنەوە، نیشانەی ئەوەیە كە كۆتایی پەتاكە نزیك بووەتەوە.
رونیشیكردووەتەوە، لە داهاتوودا نەوەی تری ڤایرۆسەكە كە مەترسیان كەمترە دەبینین و وەك ڤایرۆسێكی ئاسایی دەمێنێتەوە، ڤایرۆسەكە وەك ئەنفلۆنزای لێدێت و ساڵانێكی زۆر لەگەڵماندا دەژی، هاوینی داهاتوو كۆتایی ئۆمیكرۆن دەبێت و خاڵی دەستپێكی ژیان دەبێت لەگەڵ پەتاكە.
تاوەكو ئێستا زیاتر لە 300 ملیۆن توشبووی كۆرۆنا لە جیهاندا تۆمار كراون و زیاتر لە 5 ملیۆن و 500 هەزار كەسیش گیانیان لەدەستداوە، هەروەها نزیكەی 260 ملیۆن توشبوو چاكبوونەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group