تەندروستی عیراق تۆمار كردنی توشبووی ئۆمیكرۆن لە بەغدا رەتدەكاتەوە

11/01/2022 عێراق

نەوا
وەزارەتی تەندروستی عیراق رەتیدەكاتەوە، توشبووی نەوەی ئۆمیكرۆنی كۆرۆنا لە بەغدا تۆمار كرابێت و جەخت لەوە دەكاتەوە، ئەو دەنگۆیە راست نییە.
سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاندووە، هیچ توشبوویەكی نەوەی ئۆمیكرۆنیان تۆمار نەكردووە، جگە لەوانەی پێشتر راگەیەندراون.
رونیشیكردووەتەوە، ئەوەی بڵاوكراوەتەوە گوایە لە بەغدا دوو توشبووی ئەو ڤایرۆسە تۆمار كراون، راست نییە و وەزارەتی تەندروستی زانیاری لەو شێوەیەی بڵاونەكردووەتەوە.
وتەبێژەكەی تەندروستی عیراق جەختی لەوەش كردووەتەوە، لە مەترسییەكانی ئەو نەوەیە كەمناكەنەوە، بۆیە داوا لە هەموان دەكەن پشت بە سەرچاوەی فەرمی ببەستن بۆ وەرگرتنی زانیاری، هەركاتێك توشبوو تۆمار كرا ئەوا رایدەگەیەنن و داواش لە هەموان دەكەن پابەندبن بە رێنماییەكانی خۆپاراستن و ڤاكسین وەربگرن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group