عەبدولستار مەجید: دوای بەدواداچون ترسناكتر لە دوو ئیدارەییمان دەستكەوتوە

15/01/2022

پەرلەمانتارێكی كوردستان رایدەگەیەنێت، ترسناكتر لە دوو ئیدارەیی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان مامەڵەیەكی مەترسیدار لەگەڵ داهاتی گشتیدا دەكەن.
عەبدولستار مەجید ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بڵاویكردۆتەوە، لەئێستادا پارتی و یەكێتی مامەڵەیەكی مەترسیدار لەگەڵ داهاتی گشتی دەكەن، بەجۆرێك هەریەكەیان داهاتی ناوچەی ژێر دەسەڵاتی خۆی بە دەستكەوت و غەنیەتی حزبەكەی دەزانێت و ئامادەنیە بیگەڕێنێتەوە خەزێنەی گشتی.
عەبدولستار مەجید ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، لەئەنجامی ئەو زانیاریی و بەدواداچونانەی بەدەستیانگەیشتوە ئەوەیە، ئەو دوو دەسەڵاتە داهاتی ناوخۆ ناگەڕێننەوە بۆ وەزارەتی دارایی و دەیبەن بۆ خۆیان، لەوەش خراپتر داهاتی نەوتە كە هیچ كەس نازانێت چۆن و بەچەند دەفرۆشرێت و نەوتیش چەند نرخی بەرزبێتەوە كەمتر لە 350 ملیۆن دۆلاری دەدەنە وەزارەتی دارایی و ئەوەی دیكەی بۆ خۆیان و كۆمپانیاكانی حزب دەڕوات، هۆكاری نەبونی بودج و موچەی خەڵكیش هەر ئەم مامەڵە مەترسیدارەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group