10 دەوڵمەندترین كەسایەتی جیهان 6 هێندەی زیاتر لە 3 ملیار كەس دەوڵمەندترن

17/01/2022 جیهان

نەوا-
بەپێی راپۆرتێكی رێكخراوی "ئۆكسفام" پەتای كۆرۆنا بووەتە هۆی ئەوەی 10 دەوڵەمەندترین كەسایەتییەكانی جیهان سەروەتەكانیان چەند هێندە زیاد بكات و لەو ماوەیەدا 700 ملیار دۆلاریان بەدەستهێناوە.
بەپێی راپۆرتەكە، سەروەت و سامانی 10 دەوڵەمەندترین كەسایەتی جیهان لەنێویاندا "جیف بیزۆس" دامەزرێنەری كۆمپانیای ئەمازۆن، "ئیلۆن مەسك" خاوەنی كۆمپانیای تێسلا و "بیل گەیتس" دامەزرێنەری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت لەماوەی پەتای كۆرۆنادا 700 ملیار دۆلار زیادی كردووە و گەیشتووەتە یەك ترلیۆن و 500 ملیار دۆلار.
ئەوەش هاتووە، سەروەتی ئیلۆن مەسك لە 1000% زیادی كردووە و سەروەتی بیل گەیتس 30%، قازانجی ئەو دەوڵەمەندانە بووەتە ئەوەی ئەوەی 6 هێندەی 3 ملیار و 100 ملیۆن كەس لە جیهاندا دەوڵەمەندتربن.
ئەو رێكخراوە خێرخوازییە لە بەشێكی تری راپۆرتەكەدا باسی لەوە كردووە، لە مانگی 3ی ساڵی 2020ەوە بە نزیكەیی رۆژانە یەك ملیاردێر لە جیهاندا زیادیان كردووە، ئەوەش لەكاتێكدایە كە 160 ملیۆن كەس لە جیهاندا لەژێر هێڵی هەژارییەوەن، رێكخراوەكە داواش لە حكومەتی وڵاتان دەكات باجی 99% بەسەر دەوڵەمەندەكان بسەپێنن، ئەوەش لەپێناو بەكارهێنانی بۆ دابین كردنی ڤاكسینەكانی كۆرۆنا بۆ دەوڵەتە هەژارەكان، چونكە ئەو جۆرە باجە 800 ملیار دۆلار بەدەستدەهێنێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group