بۆری نەوتی هەرێم چاككرایەوە و هەناردە دەستی پێكردەوە

19/01/2022

نەوا-
وەزارەتی نەوتی عیراق ئاشكرای كرد، هەناردە كردنی نەوتی خاو لە رێگەی بۆری نەوتی كەركوك – جەیهانی توركییەوە دەستی پێ كردووەتەوە.
وەزارەتی نەوتی عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، دوای ئەوەی بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك هەناردە كردنی نەوت لە رێگەی بۆری نەوتی كەركوك – جەیهانەوە راگیرا، لە ئێستادا هەناردە كردن دەستی پێ كردووەتەوە.
رونیشكراوەتەوە، لە رۆژێكدا 75 هەزار بەرمیل هەناردە دەكرێت، وەستانەكەش كاریگەری لەسەر قەبارەی هەناردە دروست ناكات و قەرەبووی ئەو ماوەیە دەكرێتەوە كە تێیدا وەستاوە و بڕی زیاتر هەناردە دەكرێت.
لای خۆشیەوە كۆمپانیای بۆتاش كە كۆمپانیای سەرەكی بۆرییەكانی توركیایە رایگەیاندووە، گواستنەوەی نەوتی كاتژمێر 11:00ی نیوەڕۆ دەستی پێكردووەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group