شانەی راگەیاندنی ئەمنی: 7 ئەندامی داعش دەستگیر كران

24/01/2022 عێراق

نەوا-
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق ئاشكرای كرد، ئاسایشی نیشتمانی توانیویانە 7 ئەندامی رێكخراوی داعش لە پارێزگای سەڵاحەدین دەستگیر بكەن.
شانەكە لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، لە ئەنجامی هەوڵە ئەمنی و هەواڵگرییەكان و لە تۆڵەی سەربازانی هێرشەكەی عوزێم، توانیویانە لە پرۆسەیەكدا 7 ئەندامی رێكخراوی داعش لە پارێزگای سەڵاحەدین دەستگیر بكەن.
ئەوەش هاتووە، یەكێك لەو ئەندامانەی داعش ژنە و بەپێی مادەی تیرۆر داواكراو بوون، تۆمەتیان ئاڕاستە كراوە و رادەستی لایەنی دادوەری تایبەتمەند كراون بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی.
هەینی رابردوو چەكدارانی داعش هێرشیان كردە سەر هێزێكی سوپای عیراق لە ناحیەی عوزێم و بەهۆیەوە 11 سەرباز كوژران، لەو كاتەشەوە هێزە ئەمنییەكان پرۆسەكانیان بۆ سەر مۆڵگەكانی داعش چڕ كردووەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group