لیوا عەبدولخالق: چەكدارە هەڵاتووەكانی گرتوخانەی غوێران بەرەو عیراق هاتوون

25/01/2022 عێراق

نەوا-
لیوا عەبدولخالق تەڵعەت نوێنەری حكومەتی هەرێم لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق رایگەیاند، زانیارییەكان دەریدەخەن كە زۆربەی ئەو چەكدارانەی داعش لە گرتووخانەی غوێران لە سوریا هەڵاتوون، بەرەو عیراق هاتوون.
لیوا عەبدولخالق تەڵعەت بە دەنگی ئەمریكای وتووە، روداوەكانی حەسەكە و پەلامارەكانی تری داعش، كاریگەری راستەوخۆیان لەسەر عیراق دەبێت، بەتایبەت كە ئەم ماوەیە داعش لە عیراقیش هێرشەكانی چڕكردۆتەوە، زانیارییەكان دەریدەخەن زۆربەی ئەو چەكدارانەی داعش لە گرتووخانەی غوێران هەڵاتوون، بەرەو عیراق هاتوون.
نوێنەری حكومەتی هەرێم لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان باسی لەوەشكردوە، هۆكارێكی دیكە وایكردووە داعش زیاتر پەرە بە كردەوە تیرۆریستییەكانیان لە ناو عیراقدا بدەن كشانەوەی هێزە شەڕكەرەكانی ئەمەریكایە.
هێمای بۆ ئەوەشكردوە، ناتوانرێت بزانرێت ژمارەی ئەو چەكدارانەی داعش چەندە، چونكە ئەوانە شوێنییان دیار نییە، بە پێی زانیارییەكانی ئەوانیش داعش لە پەرەپێدانی خۆیدایە لە عیراق لە چەند رۆژی داهاتوو كردەوەكانیان چڕتر دەكەنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group