"كازمی عیراقی بۆ زیاتر لە 20 ساڵ گەڕاندۆتەوە دواوە"

25/01/2022 عێراق

پەرلەمانتارێكی دەوڵەتی یاسا رەخنە لە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەگرێت و دەڵێت: عیراقی بۆ زیاتر لە 20 ساڵ گەڕاندۆتەوە دواوە.
محەمەد سەیهود ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندوە، سیاسەتی حكومەتی كازمی عیراقی بۆ زیاتر لە 20 ساڵ گەڕاندۆتەوە بۆ دواوەو لە زۆربەی دۆسییەكاندا كەموكوڕی هەیە لە سەرویانەوە دۆسیەی ئەمنی.
سەیهود راشیگەیاندوە، ئەو پشتیوانیەی بۆ هێزە ئەمنییەكان دەكرێت كەموكوڕی زۆری هەیەو لەگەڵ قەبارەی هەڕەشەكاندا ناگونجێت، هەروەها كوتلە سیاسییەكان لێپرسراوێتیەكی گەورەیان لەسەر شانە بۆ پەلەكردن لە پێكهێنانی حكومەتێكی نیشتمانی بەهێز كە بتوانێت دەسەڵاتی خۆی بسەپێنێت و كۆنترۆڵی سەرجەم خاكی عیراق بكات بەبێ بونی هەر داگیركارێك، هەروەها پشتیوانی هێزی ئەمنی و حەشدی شەعبی بكات، چونكە ئەوان توانیان بەرپەرچی چەكدارانی داعش ببنەوەو هەر ئەوانیشن دەتوانن ئاسایش و سەقامگیری بگەڕێننەوە بۆ وڵات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group