كۆرۆنا چەند زیانی بە یانەكانی ئەوروپا گەیاندووە؟

03/02/2022 وەرزش

نەوا-
بەپێی توێژینەوەیەكی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا ناسراو بە "یوفا"، لە ماوەی دوو وەرزدا پەتای كۆرۆنا زیانی 7 ملیار یۆرۆی لە یانەكان داوە و بە زیادەی موچەی یاریزانەكانەوە بڕەكە گەیشتووەتە نزیكەی 12 ملیار یۆرۆ.
بەپێی توێژینەوەكە كە ئاژانسی "رۆیتەرز" بڵاویكردووەتەوە، لە ساڵی 2021دا یانەكان نزیكەی 4 ملیار یۆرۆ زیانیان بەركەوتووە و لە ساڵی 2020یشدا 3 ملیار یۆرۆ بووە، ئەوەش بەهۆی پەتای كۆرۆناوە.
باس لەوەش كراوە، بەشی گەورەی زیانەكان بەهۆی ئامادەنەبوونی هاندەرانەوە بووە لە یاریگاكاندا كە 88% دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، هەروەها داهاتی گواستنەوەی یاریزانان 40% كەمی كردووە.
توێژینەوەكە 724 یانەی لە 54 پاڵەوانێتی لە ئەوروپادا گرتووەتەوە، سەرەڕای ئەوەش 900 ملیۆن یۆرۆ زیانی قەرەبووكردنەوەی گواستنەوەی یاریەكانە و داهاتی سپۆنسەرەكانیش یەك ملیار و 700 ملیۆن یۆرۆ پاشەكشەی كردووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group