فیفا و یویفا سەرجەم چالاكییەكانی هەڵبژاردە و یانەكانی روسیایان راگرت

01/03/2022 وەرزش

نەوا-
یەكێتی تۆپی پێی جیهانی "فیفا" و یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا "یویفا" بڕیاریاندا، هەڵبژاردە و یانەكانی روسیا لە سەرجەم چالاكی و پاڵەوانێتی یەكێتییەكان تاوەكو كاتێكی نادیار رابگرن.
هەردوو یەكێتییەكە بڵاویان كردووەتەوە، هەڵبژاردەی روسیا و یانەكانی ئەو وڵاتە لە سەرجەم چالاكییەكانی یەكێتییەكە رادەگرن و بەشداری ناكەن.
بەپێی بڕیارەكەش، هەڵبژاردەی روسیا بەشداری پاڵاوتنەكانی جامی جیهانی 2022 ناكات كە بڕیارە پاڵەوانێتییەكە لە وڵاتی قەتەر بەڕێوە بچێت.
لەو چوارچێوەیەشدا، لای خۆیەوە یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا راگەیاند، یانەی "لایبزیگ"ی ئەڵمانی بەرامبەر "سپارتاكۆس"ی روسی لە خولی ئەوروپی بە براوە هەژمار دەكرێت و سەردەكەوێت بۆ چارەكی كۆتایی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group