ناوەڕۆكی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق

11/05/2022

بەسەرپەرشتی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، كۆبونەوەی نوێنەران كراو خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاسایەك كراو رێككەوتنیش لە پێكهێنانی لیژنە پەرلەمانییەكان كرا.
لە راگەیەنراوێكدا ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، لەدانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەراندا خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاسای بەتاوانناساندنی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ ئیسرائیل كۆتاییهات.
پێشتر پرۆژەكە لەلایەن موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدرەوە پێشنیار كراو داوایكرد لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەنگی لەسەر بدرێت.
لەلایەكی ترەوە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران گفتوگۆیان كرد لەبارەی پێكهێنانی لیژنە پەرلەمانییەكانەوە.
لەوبارەیەوە عەتوان عەتوانی سەركی كوتلەی دەوڵەتی یاسا رایگەیاندوە: سەرجەم كوتلە سیاسییەكان رێككەوتن كە دابەشكردنی لیژنەكان بەپێی شایستەی نوێنەرەكەو پسپۆڕیی  و خواستی ئەندامەكە بێت، دەنگدان لەسەریشیان پێویستە لەپاش پێكهێنانی حكومەتی بێت تا چاودێری وەزارەتەكە بكات.
عەتوانی راشیگەیاندوە، ئەندامانی چوارچێوەی هەماهەنگی ئامادەی دانیشتنەكە بون ناكرێت لە لیژنەكاندا دوربخرێنەوە، هەروەها دابەشكردنی لیژنەكانیش پێویستە لەناو پەرلەمان بێت و ناوەكان دیاری بكرێت نەك بە كۆمەڵ بیانخەنە ناو لیژنەكانەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group