حكومەتی عیراق بۆردومانكردنی هەرێم لەلایەن ئێرانەوە ئیدانە دەكات

11/05/2022

وەزارەتی دەرەوەی عیراق بوردومانكردنی چەند ناوچەیەكی سیدەكانی سەر بە پارێزگای هەولێر ئیدانە دەكات.
وەزارەتی دەرەوەی عیراق بڵاویكردۆتەوە، حكومەتی عیراق بۆردومانكردنی چەند ناوچەیەكی سیدەكان لەهەرێمی كوردستان لەلایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئیدانە دەكات.
راشیگەیاندوە، تەئكید دەكەینەوە لەسەر ناوەڕۆكی دەستور كە ناكرێت خاكی عیراق بەكاربهێنرێت و ببێتە بارەگاو رێڕەوێك بۆ هەڕەشەكردن لە دراوسێكانی، جەختیشی لە گرنگی گفتوگۆ و دانوستان كردۆتەوە بۆ بەردەوامی روبەڕوبونەوەی هەڕەشەكان و پاراستنی سەروەریی عیراق و ئاسایش و سەقامیگرییەكەی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group