كۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستان دواخرا

17/05/2022

پاشئەوەی بەهۆی ناكۆكییەكانەوە بۆ ماوەیەك دانیشتن ئەنجام نەدرا، كۆبونەوەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنەكان دواخرا.
مونا قەهوەچی سكرتێری پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، كۆبونەوەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنەكان دواخراوەو بڕیارە رۆژی سێشەممەی داهاتوو 24-5 سەرۆكایەتی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنەكان كۆبێتەوە.
جێی ئاماژەیە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كۆبۆوە بە ئامانجی دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمانی كوردستان كە بەهۆی ناكۆكی لایەنە سیاسییەكانەوە لەسەر پرسی هەمواركردنەوەی یاساكانی هەڵبژاردن و كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی ماوەیەك بوو پەكخرابوو.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group