لە شاری سلێمانی تەقە لە چالاكوانێكی سیاسی دەكرێت و بریندارە

18/05/2022

نەوا-
لە شاری سلێمانی ماتۆڕسوارێك تەقە لە رێستۆرانتێك دەكات و بەهۆیەوە خاوەنەكەی كە خەڵكی باكووری كوردستانە و چالاكوانی سیاسییە بریندار بووە و براوەتە نەخۆشخانە و نەشتەرگەری بۆ دەكرێت.
بەپێی زانیارییەكان، شەوی رابردوو لەسەر شەقامی بەختیاری لە شاری سلێمانی ماتۆڕسوارێك تەقەی لە ریستۆرانتێك كردووە و دواتر هەڵاتووە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار ئاشكرای كردووە، خاوەنی ریستۆرانتەكە و ئەوانەشی كاری تێدا دەكەن خەڵكی باكووری كوردستانن و خاوەنی ریستۆرانتەكە چالاكوانی سیاسییە و بریندار بووە و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە، براوەتە نەخۆشخانە و نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دەدرێت.
تاوەكو ئێستا دەزگا ئەمنییەكانی سلێمانی هیچ لێدوانێكی فەرمییان لەو بارەیەوە نەداوە، بەڵام بەپێی وتەی سەرچاوەكە لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە دەست پێ كردووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group