دەستەی وەبەرهێنان: ئەو مەرجانەی دەربارەی پێدانی 20 هەزار شووقە بڵاوكراونەتەوە راست نین

29/05/2022

نەوا-
دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە كە لە بارەی مەرجەكانی پێدانی 20 هەزار شووقە بڵاوكراونەتەوە و ئاشكرای كردووە، چەند پێشنیارێك هەیە بەڵام هیچیان نەبوونەتە بڕیار.
دەستەكە لە روونكردنەوەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، ماوەیەكە لە هەندێ پەیج و ماڵپەڕ هەواڵی بێ بنەما لەبارەی مەرجەكانی پێدانی 20 هەزار شووقەكە بڵاودەكرێنەوە، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان بۆ خێرا جێبەجێكردنی بڕیارەكەی سەرۆكی حكومەت كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەكانی وەبەرهێنان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان بەڕێوەبرد لەبارەی نرخ و شێوازی قیست و دروستكردنی پڕۆژەكە چەندین پێشنیاز خرانەڕوو.
ئەوەش هاتووە، رایسپاردن لەسنورەكانی خۆیان كار لەسەر پرۆژەكە بكەن بەڵام تاوەكو ئێستا هیچ لەو پێشنیارانە نەبوونەتە بڕیار و بەردەوام كاریان لەسەردەكرێت، دڵنیابن حكومەت هەوڵدەدات بە باشترین شێوە ئەو پرۆسەیە جێبەجێ بكات و كەسانی شایستە سودمەندبن.
بڕیارە لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان 20 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كەمدەرامەتان و هەژاران دروست بكرێت و بە هەرزان و قیستی درێژخایەن بەسەریاندا دابەش بكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group