كۆمپانیای مارسیدیس بێنز كە كۆمپانیایەكی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی ئەڵمانییە رایگەیاندوە، بەهۆی ئەگەری دروستبونی كێشەیەك كە لەوانەیە كاریگەری بكاتە سەر سیستمی وەستاندنی ئۆتۆمبێل، لەسەرتاسەری جیهاندا نزیكەی یەك ملیۆن ئۆتۆمبێل دەكێشێتەوە.
رونیشیكردۆتەوە كە لەوانەیە كێشە بۆ كاركردنی سیستمی وەستاندنی ئۆتۆمبێل (ئیستۆپ) لە ئۆتۆمبێلەكانی جۆری ML, GL و R-Class كە لەساڵانی 2004-2015 بەرهەمی هێناون دروست ببێت.
كۆمپانیای مارسیدیس بێنز ئاماژەشی كردوە كە لەگەڵ خاوەن ئۆتۆمبێلەكان لەپەیوەندیدان و داوایانكردوە دەستبەجێ ئۆتۆمبێلەكانیان رادەستبكەنەوە.
هەروەها راگەیەنراوە كە مارسیدیس-بێنز لە سەرتاسەری جیهاندا 993 هەزار و 407 ئۆتۆمبێل دەكێشێتەوە كە 70 هەزاریان لە ئەڵمانیان، چونكە لە ئەگەری دروستبونی ئەو كێشەیە لەخراپترین دۆخدا پەیوەندی لەنێوان پایدەری وەستاندنی ئۆتۆمبێل و سیستمی وەستاندنی ئۆتۆمبێل دەپچڕێت.
سەرچاوە: AA