توێژینەوەیەك: 52%ی دانیشتوانی جیهان بەدەست سەرئێشەوە دەناڵێنن

08/06/2022 هەمەڕەنگ

نەوا-
بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ 52%ی دانیشتوانی جیهان بەدەست سەرئێشەوە دەناڵێنن، هۆكارە سەرەكییەكانیش بۆماوەیی و ماندووبوون و زیاد لە پێویست بەكارهێنانی دەرمانەكانی ئازارشكێنە.
بەپێی توێژینەوەكە كە لە گۆڤاری "سەرئێشە و ئازار" بڵاوكراوەتەوە، لارس جاكۆب ستۆفنەر مامۆستای زانكۆی نەرویجی بۆ زانست و تەكنەلۆژیا وتویەتی، سەرئێشە تێكچوونێكی راستەقینەیە و زۆر دووبارە دەبێتەوە، حاڵەتەكەش لە سەرجەم وڵاتانی جیهان و لە هەموو شوێنێك بڵاوە، ئەوەش سەرەڕای ئەوەی هۆكارەكان جیاوازن.
هێمای بۆ ئەوەش كردووە، بەپێی بەدواداچوونەكان توانیویانە رێژەی بوونی سەرئێشە دەربهێنن، 52%ی دانیشتوانی جیهان كێشەی سەرئێشەی چالاكییان هەیە لانیكەم ساڵی یەكجار، 7%ی دانیشتوانی جیهان سەرئێشتەی جۆری "شەقیقە"یان تووش دەبێت رۆژێك لە رۆژان، هەروەها 9%ی بەهۆی فشار لەسەریان تووشی سەرئێشە دەبن.
بەپێی هەمان توێژینەوە، ئەوەش بەپێی رەگەز دەگۆڕێت، 17%ی ژنان لە ساڵێكی دیاریكراودا تووشی شەقیقە دەبن، لەكاتێكدا 8.6%ی پیاوانیش تووش دەبن، هەروەها توشبوون بە سەرئێستە 15 رۆژ یاخود زیاتر لە مانگێكدا لەناو ژناندا زیاترە، "شەقیقە" و "سەرئێشە بەهۆی فشارەوە" باوترین جۆرەكانن هەروەها چەندین هۆكاری هەیە، وەك بۆماوەیی و شەكەت بوون و كێشەی خەو و زیاد لە پێویست بەكارهێنانی دەرمان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group