تەندروستی عیراق: كۆلێرا لەژێر كۆنترۆڵدایە

4 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای كرد، نەخۆشی كۆلێرا كە لە چەند پارێزگایەك بەتایبەتی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بڵاوبووەتەوە، لەژێر كۆنترۆڵدایە.
لەو بارەیەوە هەیسەم عوبەیدی بەڕێوەبەری پاڵپشتی لە وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، تیمێكی ناوەندی نیشتمانی بۆ كۆنترۆڵ كردنی نەخۆشییە گواستراوەكان كە سەربە وەزارەتە چوونەتە ئەو پارێزگایانەی نەخۆشی كۆلێرایان تێدا بڵاوبووەتەوە.
رونیشیكردووەتەوە، پاڵپشتی پێویست بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكانی تەندروستی بۆ چارەسەركردنی حاڵەتەكان پێشكەش كراوە، تاوەكو ئێستا بارودۆخەكە لەژێر كۆنترۆڵدایە.
ئەو بەڕێوەبەرە لە وەزارەتی تەندروستی عیراق جەختی لەوەش كردووەتەوە، پێویست بە ترس و دڵەڕاوكێی هاوڵاتیان ناكات و پێویستە پابەندبن بە رێنماییەكانی خۆپارێزییەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group