سەرچاوەیەك: پارتی 3 مەرجی تری بۆ بەشداری كردن لە حكومەت هەیە

5 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
سەرچاوەیەكی ئاگادار ئاشكرای كرد، پارتی چەند مەرجێكی بۆ بەشداری كردن لە حكومەتی داهاتووی عیراق بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی داناوە، لەنێویشیاندا جێبەجێنەكردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی سەبارەت بە مەلەفی نەوت و غازی هەرێم و كاندید نەكردنی بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار.
ماڵپەڕی "بغداد الیوم" لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویكردووەتەوە، پارتی دیموكراتی كوردستان 6 مەرجی سەرەكی هەیە بۆ دەستكردن بە گفتوگۆ لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی و بەشداری كردن لە حكومەتی نوێ.
بەپێی وتەی سەرچاوەكە، یەكێك لە مەرجەكان جێبەجێ نەكردنی بڕیاری دادگای فیدراڵییە تایبەت بە مەلەفی دەرهێنان و هەناردەكردنی نەوت و غازی هەرێم، هەروەها مەرجێكی تر بەردەوامی ناردنی 200 ملیار دینارەكەیە.
بەپێی وتەی سەرچاوەكە، یەكێك لە مەرجە سەرەكییەكانی تری پارتی بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی ئەوەیە كە رازی نەبن بە بە كاندید كردنی بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق.
سەبارەت بە 3 مەرجەكەی تر، پێشتر فراكسیۆنی پارتی رایگەیاندبوو كە ئەگەر لایەنی بەرامبەر پابەندبن بە مەبدەئەكانی "تەوافوق" و "هاوبەشی" و "باڵانس" ئەوا بەشداری لە حكومەتی داهاتوو دەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group