ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەكەی ئەفغانستان گەیشتە 1500 كەس

23/06/2022 جیهان

نەوا-
ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەكەی ئەفغانستان لە زیادبووندان و تاوەكو ئێستا هەزار و 500 كەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 2 هەزار كەسیش بریندارن.
سەرچاوەكانی هەواڵی ئەفغانستان بڵاویانكردووەتەوە، ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەكەی ئەو وڵاتە لە زیادبووندان و تاوەكو ئێستا هەزار و 500 كەس گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی هەمان ئەو زانیارییانە، هەروەها زیاتر لە 2 هەزار كەس بریندار بوون و سەدان خانو و باڵەخانەش رووخاون و زیانێكی ماددی زۆر كەوتووەتەوە.
بەپێی سەرچاوە فەرمییەكان، گوڕی بومەلەرزەكە 6.1 پلە بووە بە پێوەری رێختەر و لە قوڵایی 51 كیلۆمەترەوە روویداوە، بومەلەرزەكە 46 كیلۆمەتر لە ولایەتی خوستەوە دوور بووە كە دەكەوێتە رۆژهەڵاتی ئەفغانستان و لەسەر سنورەكانی پاكستانە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group