ڤیان سەبری: چاوەڕێی بڕیاری سەركردایەتی پارتین

23/06/2022

نەوا-
ڤیان سەبری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، تاوەكو ئێستا بڕیاریان نەداوە لە سەر بەشداری كردن یاخود نەكردن لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عیراقدا، چاوەڕێی بڕیاری سەركردایەتی خۆیانن.
ڤیان سەبری بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی وتووە، وەكو فراكسیۆنی پارتی تاوەكو ئێستا بڕیاریان نەداوە كە بەشداری لە كۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراقدا دەكەین یاخود نا، چونكە چاوەڕێی بڕیاری سەركردایەتی خۆیان دەكەن و ئەوان بڕیار دەدەن.
ئاماژەی بەوەشكردووە، چوارچێوەی هەماهەنگی واژۆی كۆكردووەتەوە و داوای كردووە پەرلەمان كۆببێتەوە بۆ پڕكردنەوەی شوێنی پەرلەمانتارانی رەوتی سەدر، كە بەپێی دەستووری عیراق پێویستە رێژەی دیاریكراو لە ئەندامانی پەرلەمان ئامادەبن بۆ ئەوەی كۆبوونەوە ئەنجام بدرێت.
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی باسی لەوەشكردوە، بەشداریكردنی حزبەكەی لە پرۆسەی سیاسیی عیراق لەسەر سێ بنەمای سەرەكی دەبێت، ئەوانیش بریتین لە هاوبەشی، سازان و هاوسەنگی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group