9 توشبووی تری كۆلێرا لە هەولێر تۆمار كران

23/06/2022

نەوا-
دلۆڤان محەمەد بەرێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر ئاشكرای كرد، بە پێی پشكنینەكان لە دوو رۆژی رابردوودا 9 كەس تووشی پەتای كۆلێرا بوون.
دلۆڤان محەمەد لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا وتی، لە دوو رۆژی رابردوودا 9 حاڵەتی گوماناوی هەبووە، دوای پشكنین دەركەوت سەرجەمیان تووشی پەتای كۆلێرا بوون و لە ئێستادا كۆی توشبووان بە پەتای كۆلێرا لە سنوری پارێزگای هەولێر گەیشتووەتە 13 كەس.
باسی لەوەشكردووە، چەندین رێكاری تایبەت گیراونەتە بەر بۆ ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی پەتاكە، داوا لە هاوڵاتیان دەكات پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان بن تاوەكو دوور بن لە توشبوون بە كۆلێرا و گەیشتنە قۆناغێكی مەترسیدار.
ماوەی مانگێكە پەتای كۆلێرا لە شارەكانی هەرێم بەتایبەتی شاری سلێمانی بڵاوبووەتەوە و بەرپرسانی تەندروستیش بەردەوام هۆشداری دەدەن بە هاوڵاتیان و داوای خۆپارێزی و جێبەجێكردنی رێنماییە تەندروستیەكان دەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group