سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی: مژدانە دان بە دروستكردنی پرۆژە خەڵكی نائومێد كردووە

23/06/2022

زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی پێی وایە، دروستكردنی پرۆژە لەسەر داهاتی ناوخۆ بەتایبەت ئەوەی وەك مژدانە دەدرێتە خەڵكی سلێمانی هاوڵاتیانی نائومێد كردووە، چونكە هەموان دەزانن داهاتی ناوخۆی سلێمانی بەشی ئەوە ناكات رێگاوبانەكانی پێ چاك بكرێت.
زیاد جەبار لە كۆبونەوەی پەرلەمان كە وەزیری ئاوەدانكردنەوە تێیدا ئامادەبوو وتویەتی، لەدوای قەیرانی دارایی چاكردنی رێگاوبانەكان وەك پیویست نەبوون و پرۆژەكان وەك خۆیان جیبەجێ نەكراون، ئەوەی نائومێدی دروست دەكات ئەوەیە كە لە ئێستادا وەك مژدە دەدرێت بەهاوڵاتیانی هەرێم كە 60 ملیار دینار بۆ فڵان شەقام دەرچووە، بەڵام دواتر دەڵێن بودجەكە دابینكرا لەداهاتی ناوخۆی شارەكە.
جەختی لەوەش كردووەتەوە، دەزانن داهاتی ناوخۆی سنوری پارێزگای سلێمانی بەشی ئەوە ناكات رێگاوبانەكانی پێ چاك بكەیت و ناتوانرێت پرۆژەكان جێبەجێ بكرێن، پێشی وایە سلێمانی بە ئامانج دەگیرێت و موزایەدە بەسەر داهاتەكەیەوە دەكرێت.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە بەشێكی تری قسەكانیدا وتی، هەموان دەزانن داهاتی سەرەكی هەرێم پشت بەنەوت دەبەستێت، لەئێستاشدا نرخی نەوت بەرزە و هەرێم لەفرۆشتنی نەوت داهاتێكی باشی دەستدەكەوێت و دۆخی دارایی هەرێم زۆر باشە، بۆیە دەبێت پرۆژەكان بخرێنەوە بواری جێبەجێكردن و بودجەیان بۆ دابین بكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group