چوار موشەك ئاڕاستەی سەنگەری پێشمەرگەو سەربازگەی زلێكان دەكرێن

26/06/2022

چوار موشەك ئاڕاستەی سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگەو سەربازگەی زێلكان دەكرێن و دژەتیرۆری كوردستانیش راگەیەنراوێكی لەبارەیەوە بڵاوكردەوە.
لە راگەیەنراوێكدا دژەتیرۆری كوردستان رایگەیاندوە، بەگوێرەی زانیارییەكانیان پاشنیوەڕۆی رۆژی یەكشەممە 26-6 چوار موشەك لە سنوری نێوان دەروازەی بازگەی گەڕەكی تەحریر لەشاری موسڵ و بازگەی دەروازەی باشیك لەسنوری دەسەڵاتی حكومەتی فیدراڵی كە تێیدا میلیشیاكان باڵادەستن ئاڕاستەی سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و سەربازگەی زێلكان لەناحیەی باشیكی سەر بە پارێزگای نەینەوا كراوە كە هێزەكانی سوپای توركیایان تیادایە.
راشیگەیاندوە، دوو لە موشەكەكان لە نزیك فەوجی دوی لیوای 112ی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كەوتونەتە خوارەوەو دوو موشەكی دیكەشیان لە نزیك گوندی گودادی سەر بە ناحیەی باشیك نزیك لەسەربازگەی زێلكانی سوپای توركیا كەوتونەتە خوارەوەو هیچ زیانێكی گیانی و مادییان لێ نەكەوتۆتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group