توشبووانی كۆلێرا لە عیراق گەیشتنە 47 توشبوو

27/06/2022 عێراق

نەوا-
بەپێی زانیاریەكانی وەزارەتی تەندروستی عیراق، 28 توشبووی كۆلێرا تۆمار كراون و بەوەش كۆی گشتی توشبووان لەسەرتاسەری عیراقدا گەیشتنە 47 توشبوو.
وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بڵاوكراوەیەكدا ئاشكرای كردووە، لە سەرجەم پارێزگاكاندا 28 توشبووی نوێی پەتای كۆلێرا تۆمار كراون.
بەپێی داتاكانی هەمان وەزارەت، بەوەش كۆی توشبووانی پەتاكە كە تاوەكو ئێستا لە سەرتاسەری عیراقدا تۆمار كراون، گەیشتوونەتە 47 توشبوو.
لەماوەی رابردودا پەتای كۆلێرا لە چەند ناوچەیەك بەتایبەتی لە پارێزگای سلێمانی سەریهەڵدا و لایەنە تەندروستییەكانیش چەندین رێوشوێنیان گرتووەتە بەر بۆ كۆنترۆڵ كردنی پەتاكە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group