زانكۆی سۆران لەسەر كەیسی مامۆستا نیشتیمان هۆشداری دەدات

02/07/2022

نەوا-
سەرۆكایەتیی زانكۆی سۆران لە راگەیەندراوێكدا پشتیوانی خۆی بۆ د. نیشتیمان راگەیاند و هۆشداریش دەداتە ئەوانەی تۆمەتی ناڕەوا بڵاودەكەنەوە كە رێگەی یاساییان بەرامبەر دەگیرێتە بەر.
زانكۆی سۆران لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، پشتیوانی تەواو لەو مامۆستایەی خۆیان دەكەن و لە پێناو بەدەستهێنانەوەی مافەكانیدا درێغی لە پێشكەشكردنی هیچ جۆرە یارمەتییەك ناكەن، هاوسۆزی و پاڵپشتی تەواوی خۆی نیشان دەدات و داواش لە هەموو لایەك دەكات بە هەمان ئاراستە كار بكەن، لەگەڵ ئەوەشدا خەمبارن بەوەی لەم دۆخە سەخت و ناڕەحەتییەدا كەسانێك دوور لە بنەما ئایینی و ئەخلاقییەكان تۆمەتی ناڕەوا دەبەخشنەوە و بێ ئەوەی لە وردەكارییەكانی بابەتەكە ئاگادار بن قسەی بێ بنەما دەكەن و بۆ ئەو مەبەستەش پانتاییەكانی سۆشیاڵ میدیا بەكار دەهێنن.
زانكۆی سۆران جەختی لەوەش كردووەتەوە، داوا دەكەین بەرلەوەی ناچاربین رێگەی یاسایی بەرامبەر بەو كەسانە بگرینە بەر، واز لە بوختانی بێ بنەما و هەڵسەنگاندنی نادرووست بهێنن و وەك هەمووان چاوەڕێی بڕیاری دادگا بكەن.
ئەوەش هاتووە، باوەڕیان بە عاقیبەت خێریی مامۆستایانی شەهید هەیە، ئەوان تەنانەت لە دوای شەهیدبوونیشیان لە رێگەی خزمەت بەم نیشتیمانە دەكەن، ئەوەتا هەر لە بەر ئەم رووداوە بوو كە بڕیار لەسەر داماڵینی كوردستان لە چەكی بێمۆڵەت دەركرا و بەمەش گیانی هەزارانی دیكە دەپارێزرێت و كۆمەڵگایەكی ئارامترمان دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group