نەتەوەیەكگرتوەكان داوای لێكۆڵینەوە لە تەقینەوەكەی تلكێف دەكات

06/07/2022

بۆمبێكی چێنراو لە تلكێف بە ئۆتۆمبێلێكی تیمی مین هەڵگرتنەوەدا دەتەقێتەوەو نەتەوە یەكگرتوەكان داوای لێكۆڵینەوە دەكات.
لە راگەیەنراوێكدا یۆنامی بڵاویكردۆتەوە، بۆمبێكی چێنراو بە ئۆتۆمبێلێكی تیمی مین هەڵگرەوەدا تەقیوەتەوە بۆتە هۆی برینداربونی 7 كارمەند، بۆمبەكە لەژێر مینیبوسێكدا تەقیەوەتەوە كە تیمێكی مین هەڵگرەوەی بۆ سەر كارەكانیان لە تلكێفی باكوری موسڵی پارێزگای نەینەوا دەگواستەوە، بریندارەكانیش بۆ نەخۆشخانە رەوانەكران و بەگوێرەی راپۆرتەكانیش بارودۆخیان جێگیرە، دەسەڵاتەكانی عیراقیش لەم روداوە ئاگادار كراونەتەوە.
لەوبارەیەشەوە ئیرینا ڤۆیاشكۆڤا هەماهەنگیكاری كاروباری مرۆیی داوای كردوە لێكۆڵینەوەی ورد لە روداوەكە ئەنجامبدەن و سەلامەتی بۆ كارمەندانی مین هەڵگرتنەوە دابین بكەن.
لایخۆشیەوە پێهر لۆدهامار بەرپرسی بەرنامەی كاری مین لە رێكخراوی مینی نەتەوە یەكگرتوەكان رایگەیاندوە، ئەو تیمە ماوەی سێ ساڵە هاوبەشیكاری رێكخراوەكەیانن بۆ كاری مین هەڵگرتنەوە لەباكوری موسڵ كە لەوێدا كاری پاككردنەوەی مین ئەنجامدەدەن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ سەر زێدی خۆیان. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group