عیراق.. بەهۆی بەرزبونەوەی پلەی گەرماوە پشوی فەرمی راگەیەنرا

03/08/2022 عێراق

بەهۆی بەرزبونەوەی پلەكانی گەرماوە، چەند پارێزگایەكی ناوەڕاست و باشوری عیراق پشوی فەرمیان راگەیاند.
لە راگەیەنراویكدا پارێزگای بەغداد بڵاویكردۆتەوە، رۆژی پێنجشەممە 4-8 بەهۆی بەرزبونەوەی پلەكانی گەرماوە پشوی فەرمی دەبێت و بڕیارەكەش لەسەر فەرمانی محەمەد عەتا پارێزگاری بەغداد بوە، بەڵام تاقیكردنەوەی كۆتایی ساڵ بۆ قوتابیان و خوێندكاران بەردەوام دەبێت.
پێشتریش هەشت پارێزگای تر لە باشوری عیراق بەهۆی بەرزبونەوەی پلەكانی گەرماوە پشوی فەرمیان راگەیاند.
 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group