بارزانی و بافڵ تاڵەبانی لە كۆبونەوەدان

04/08/2022

دوو حزبی سەرەكی لەهەرێمی كوردستان كۆدەبنەوەو رەوشی عیراق و كوردستان و پۆستی سەرۆك كۆماری داهاتوی عیراق تاوتوێدەكەن.
بەپێی ئەو زانیاریانەی بڵاوكراونەتەوە، هەریەك لە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەهاوینەهەواری پیرمام كۆبونەتەوە.
هەروەها زانراویشە كە لە كۆبونەوەكەدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت و فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عیراق بەشداری كۆبونەوەكە دەكەن، هەروەها لەو كۆبونەوەیەدا بڕیارە گفتوگۆ دەربارەی دوا گۆڕانكارییەكانی گۆڕەپانی سیاسی عیراق و كوردستان و پۆستی سەرۆك كۆماری داهاتوی عیراق بكەن.
تا ئەم ساتە هەریەك لە یەكێتی و پارتی دوو كاندیدی جیاوازیان هەیە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆماری داهاتوی عیراق، یەكێتی بەهەم ساڵح و پارتیش رێبەر ئەحمەدی كاندید كردوە، لایەنەكانی عیراقیش چاوەڕوانی هەردوو حزبی كوردی دەكەن تاكو بە كاندیدێكی هاوبەش یاخود بە دەنگدان لە ناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەو پۆستە یەكلایی بكەنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group