ناوەڕۆكی كۆبونەوەی یەكێتی و پارتی بڵاوكرایەوە

04/08/2022

پاشئەوەی مەسعود بازرانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبونەوە، لە راگەیەنراوێكدا ناوەڕۆكی كۆبونەوەكە ئاشكرا كراوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی بارەگای بارزانی ئاماژەی بەوەكردوە، رۆژی پێنج شەممە 4-8 سەرۆك بارزانی لە پیرمام پێشوازیكرد لە بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە ئامادەبونی هەریەك لە فوئاد حسێن و قوباد تاڵەبانی، لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ و بیروڕا ئاڵوگۆڕ كراون بۆ هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئێستای عیراق و پێشهاتەكانی.
راشگەیەنراوە، لەپێناو یەكخستنەوەی نێو ماڵی كوردی بڕیاردرا كاربكرێت بۆ یەكهەڵوێستی هێزە سیاسییە كوردستانییەكان لە بەرامبەر ئەو ئاڵنگاریانەی كە روبەڕوی عیراق و هەرێمی كوردستان بونەتەوەو كۆبونەوەكان بۆ ئەم مەبەستە بەردەوامیان پێبدرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group