باشوری عیراق بە تەواوەتی بێكارەبا بوو

06/08/2022 عێراق

نەوا-
شەوی رابردوو پارێزگاكانی باشوری عیراق بە تەواوەتی بێكارەبا بوون و وەزارەتی كارەبای عیراقیش ئاشكرای كردووە، بەهۆی زۆری لۆد و گەرماوە یەكێك لە كەرتەكانی وێستگەی غازیی وزەی كارەبایی لە بەسرە تەقیوەتەوە.
بەپێی زانیارییەكان، شەوی رابردوو كارەبای پارێزگاكانی بەسرە و زیقار و میسان بە تەواوەتی بڕدراوە و دەنگۆی ئەوە بڵاوبوویەوە كە وێستگەی غازیی وزەی كارەبای بەسرە گڕی گرتووە.
لای خۆیەوە وەزارەتی كارەبای عیراق بڵاویكردووەتەوە، ئەوەی باسدەكرێت ناڕاستە و كێشەكە هونەرییە، ئەوەش بەهۆی زۆری لۆد و گەرمای زۆرەوە یەكێك لە كەرتەكانی تەقیوەتەوە.
وەزارەتەكە جەختی لەوەش كردووەتەوە، دەستبەجێ ناوچەكە جیاكراوەتەوە و چاككردنەوەی یەكەكان و هێڵەكان دەستی پێكردووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group