نۆ كەس بەهۆی خواردنی مۆزەوە لە سلێمانی ژەهراوی بوون

10/08/2022

نەوا-
سامان شێخ لەتیف وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ئاشكرای كرد، بەهۆی خواردنی مۆزەوە 9 كەس ژەهراوی بوون و چارەسەری بەپەلەیان بۆ كراوە.
سامان لەتیف بە میدیاكانی وتووە، رۆژی هەینی رابردوو لە شاری سلێمانی 9 كەس ژەهراوی بوون، ئەوەش بەهۆی خواردنی مۆزەوە.
رونیشیكردووەتەوە، ئەو كەسانە گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و چارەسەری خێرایان بۆ كراوە و باری تەندروستییان جێگیر بووە.
وتەبێژی تەندروستی سلێمانی نەشیشاردەوە، لێكۆڵینەوە لەو بارەیەوە دەستیپێكردووە، بەڵام تاوەكو ئێستا نەگەیشتوونەتە ئەنجامی كۆتایی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group