بۆری ئاوی ئیفرازی سێی هەولێر جارێكی تر شكایەوە

13/08/2022

نەوا-
بۆری ئاوی ئیفرازی سێی هەولێر جارێكی تر شكایەوە و تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر سەرقاڵی چاككردنەوەیین.
بەپێی زانیاریەكان، ئەمڕۆ شەممە جارێكی تر بۆری ئاوی ئیفرازی سێی هەولێر شكاوەتەوە، ئەوەش لەكاتژمێر 5ی سەرلەبەیانی روویداوە.
لای خۆیەوە زەردەشت عەبدولخالق بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر هەواڵەكەی سپشتڕاست كردووە و بە میدیاكانی وتووە، تیمەكان گەیشتوونەتە شوێنی شكانەكە و دەستیان بە چاككردنی كردووە و تاوەكو درەنگانێكی ئەمشەو بۆریەكە چاك دەكەنەوە.
لەماوەی رابردودا ئەو بۆریە كە نزیكەی 40%ی ئاوی شاری هەولێر دابین دەكات جارێكی تر شكابوو، بەپێی زانیاریەكانیش ئەمە 29یەمین جارە ئەو بۆریە بشكێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group